حەمە رەشیدخانی بانە نووسینی: کەیوان ئازاد ئەنوەر کتیبی حەمە رەشید خانی بانە کتێبێکی ئەستووە کە بە وردی رووداوەکانی شاری بانە لە دەورو بەری شەڕی دووهەمی جیهانی بەم لاوە بەگشتی وە رۆلی حەمەرەشید خان بەتایبەتی دەخاتە باس ولێکۆلینەوە. ئەم کتێبە بەسەرهاتی ئەم کەسایەتی لەسەردەمی بەدەستەوە گرتنی دەستەلات لە شاەرکانی بانە و سەقز و سەردەشت هەتا هێرش بردنە سەر شاری مەریوان و دیواندەرە وە هەروەها رۆلی ئەو کەسە لە سەردەم دەستەلاتی کۆماری مهاباد وپاشان تەبعید بۆونی بۆ شارەکانی کوردستانی عێراق و شۆرشی ئەیلۆل باس دەکات. بۆ خوازیارنی مێژووی شاری بانە و دەروبەری بێگومان بەرهەمێکی بەنرخە و بە تایبەت کە ئەم نووسەرە لە روانگایەکی تایبەتەوە لە رۆلی ئەم کەسایەتیە دەروانێت و بۆ ئەم مەبەستە بەڵگە و دێکۆمنت دەخاتە بە دەستت خۆینەر. بێگۆمان ئیمە کە خەڵکی شاری بانە بووین بە دەیان جار ناوی وباسی حەمەرەشید خان مان بیستوە بەتایبەت ئەوی کە شارەکەمان بۆ جاری دووهەم لە ماوەیەکێ کورت دا لەسەر بریاری ئەم کەسە سوتێندراوە سەرنجی منی بۆ ئەم کتێبە راکێشا ئەگەرچی هیچ دەلیلێک پاساوێ ئەم کار واتە سوتاندنی شارێک ناکات بەڵام خۆیندنەوەی ئەم بەرهەمە تێروانینێکی وردتر لەسەر رووداوە مێژوویەکانی شاری بانە بە ئینسان دەبەخشی بەڵام ئەوەی کە هەموو کەسێک ئەم ڵیکدانەوی هەبێت دەتوانێت جیاواز بێت و دەگەرێتەوە بۆ بریاری خۆێنەر.